هالەر گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی بۆرووسیا دۆرتمۆند
یاریگا-
سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی.
هالەر لە سەرەتایی وەرزدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو دوای وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی دووبارە هێرشبەرەكە بەشداری لە ڕاهێنانەكانی یانە ئەڵمانیەكەی كردووە.
Bonne année à tous ! Et elle commence très bien pour moi car elle est synonyme de retour sur les terrains ! 2022 n’a pas été l’année la plus simple mais elle m’a préparée pour relever tous les nouveaux challenges que vont m’offrir 2023 💪🔥 Hâte de tous vous revoir 🟡⚫️ pic.twitter.com/EwG4vBSmwf
— Sébastien Haller (@HallerSeb) January 2, 2023
هالەر 66 یاری لەگەڵ ئەیاكس ئەنجامدا و توانی 44 گۆڵ تۆمار بكات دوای ئەوەی لە ڕیزەكانی وێستهامەوە پەیوەندی بە یانە هۆڵەندیەكەوە كرد و لە یاریەكانی چامپیۆنزلیگدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی 11 گۆڵ لە هەشت یاریدا تۆمار بكات.
لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا هالەر پەیوەندی بە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.