ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆتنهام ژمارەیەكی خراپی تۆماركرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ژمارەیەكی خراپی لە خولی ئینگلیزی تۆمار كرد، دوای شكستەكەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا.

تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەژدەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، لە كۆتا حەوت یاریدا تۆتنهام دوو گۆڵ یان زیاتری لێ تۆمار كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە ئەمە درێژترین زنجیرەی یاریەكانە كە تۆتنهام دوو گۆڵی لێ تۆمار بكرێت لەسەر یەك لە ساڵی 1988ەوە كە ئەو كات هەشت یاری بوو.

سپێرز لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی 30 خال و بە جیاوازی سیانزە خاڵ لە ئەرسیناڵی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button