ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
میلان گرێبەستێکی نوێ یەکلایی دەکاتەوە
یاریگا-
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستێكی نوێ بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان لە گواستنەوەكانی زستانەدا.
بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، میلان گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی دەیڤز ڤاسکێزی گۆڵپارێزی کۆڵۆمبی بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی کە یاریزانی یانەی گوارانی پاراگواییە.
ڕۆمانۆ ڕوونی کردەوە، میلان گرێبەستی ڤاسکێزی کۆتایی پێهێناوە، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی یەدەگ بۆ مایک ماینان گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە.
میلان بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیتاڵی دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە ناپۆلی پێشەنگەوە دوورە.