ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا: لەم حاڵەتەدا دەست لەكار دەكێشمەوە لە مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا-

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە لێدوانێك نیگەرانی ئیدارەی یانەكەی زیاتر كرد سەبارەت بە گرێبەستەكەی.

پێشتر گواردیۆلا گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە پێپ ووتی: ئەو ساتەی هەست دەکەم شتێک هەڵەیە، دەست لەکار دەکێشمەوە ، دەستلەکاردەکێشمەوە و گرێبەستەکەم نوێ ناكەمەوە.

هەروەها ووتیشی: من وەک فێرگسۆن و ڤینگەر نامێنمەوە، گرێبەستەکە تەنها پارچە کاغەزێکە، پابەندبوونم بە یانەکەوە درێژکردووەتەوە، چونکە هەست دەکەم یانەكە هێشتا توانای ئەوەی هەیە لەژێر ڕاهێنەرایەتی مندا شتێک بکات.

لە کۆتایشدا وتی: لە کۆتاییدا هەموو شتێک پەیوەندی بە ئەنجامەوە هەیە، ئەگەر لە یەکتر بێزار بووین، من تا کۆتایی نامێنمەوە بەهۆی گرێبەستەکەوە.

مانچێستەر سیتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزیدایە بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە 16 یاریدا .

بابەتی زیاتر

Back to top button