ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل

یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆل بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پانزەیەمی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای ڕیاڵ مەدریدەوەیە بە ئەنجامدانی یاریەك كەمتر.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی ، كریستینسن ،كۆندی ، ئەلبا
هێڵی ناوەند: پێدری ، بۆسكێتس ،دی یۆنگ
هێڵی هێرشبردن: فێران ، لیڤاندۆڤسكی ، دیمبڵی



