Loading...
ئیسپانیا

ئیسپانیۆل بەنیاز بوون بایکۆتی یارییەکەی بارسا بکەن

Yariga App

یانەی ئیسپانیۆ بارسێلۆنا بەنیاز بوون نەچنە یاریگای کامپ نۆو   وە بایکۆتی یارییەکەیان بکەن بەرامبەر بارسێلۆنا لە دێربی کاتالۆنیا.

ئیسپانیۆل توڕە و نیگەرانن لەوەی بە بڕیارێکی سەیروسەمەرە و خێرا رێگە بە  لێڤاندۆڤێسکی درا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئەوان بکات لە کاتێکدا سزای سێ یاری سڕکردنی لەسەرەتە و هێشتا سزاکەی لانەبراوە. ئەمەش پاش ئەوەی دادگایەکی مەدرید رەزامەندی نیشاندا تا کاتی پێداچوونەوە بە بڕیاری راگرتنەکەی رێگەی یاریکردنی پێبدرێت.

بەگوێرەی کۆپ بڕیاریەکەی دادگا لەلایەک و دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر کەم بلیت بۆ هاندەرانی ئیسپانیۆل وای لە بەرپرسانی ئەو یانەیە کردبوو بایکۆتی یارییەکە بکەن بەڵام دواتر هەڵوێستەکەیان گۆڕیووە و لەبری ئەوە هیچ نوێنەر و بەپرسێکی فەرمی نانێرن بۆ ئەو یارییە و تەنها ستافی تەکنیکی و یاریزانان ئامادە دەبن.

Back to top button