ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی : کوڕەکەی رۆناڵدینهۆ یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی واژۆکرد

یاریگا-ئەمڕۆ جواو مێندێز کوڕی ئەفسانەی تۆپی پێ رۆناڵدینهۆ گاوچۆ یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی خۆی واژۆکرد لەگەڵ یانەی کرۆزیۆری وڵاتەکەی.

جواو تەمەنی ١٤ ساڵە و پەیوەندی بە تیپی دووهەمی کرۆزیرۆوە دەکات دوای بەسەربردنی ساڵیک لە ئەکادیمیای یانەکە. گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزە.

ناوبراو لە سەرەتادا کە پەیوەندی بە کرۆزیرۆوە کردووە ناسنامەی خۆی شاردووەتەوە و کەس نەیزانیوە کوڕی رۆناڵدینهۆیە تاوەکو  بە دادوەرانە و بەپێی تواناکانی خۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە و مەشقەکاندا و بەوە ناسراوە یاریزانێکی باڵابەرزە بە توانای تەکنیکی زۆر بەرز.

ناوبراو دەتوانێت لە پێگەکەی باوکی یاری بکات کە هێرشبەری دووهەمە بەڵام لەوەدا جیاوازن کوڕەکەی هاوکات دەشتوانێت وەکو ناوەڕاستکاری ئاساییش یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button