ئیسپانیا
ریاڵ مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی یاریزانێکی فرۆشراویان دەکەنەوە

یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە فران گارسیای بەرگریکاری باڵی چەپ بگەڕێنێتەوە یانەکە.
فران دەرچووی ئەکادیمیای مەدریدە و تەنها یەک یاری بۆ تیمی یەکەم ئەنجامداوە، دواتر فرۆشرا بە بە رایۆ ڤاییکانۆ. بەگوێرەی مارکا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا نیشانی دەدات دەیانەوێت لە هاوینی داهاتووەوە بیگەڕێننەوە یانەکە و پێناچێت کارێکی قورس بێت بەو هۆیەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها ١٠ ملیۆن یۆرۆ یە.
فران تەمەنی ٢٣ ساڵە و بەگوێرەی سەرچاوەکە، خۆیشی ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ مێرەنگی ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی ئاستی فێرلان مێندی بەرگریکاری باڵی چەپی ئێستای مەدرید.