
یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە یاری داهاتووی لالیگا رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە بێجگە لە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەردەستن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، نزیکەی 14 مانگ دەبێت، چاڤی بووەتە راهێنەری بلاوگرانا، لەو کاتەوە بەردەوام چەند یاریزانێکی ئەو یانەیە، تووشی پێکان هاتوون، بەڵام ئەمجارەیان بۆ جاری یەکەم هیچ یاریزانێکی بلاوگرانا لەسەردەمی ئەو راهێنەرە پێکانیان نیە.
بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل، بارسا بەهۆی سزادان، تەنها لە تواناکانی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بێ بەش دەبێت.



