ئه‌وروپائینگلتەرا

کانتۆنا هەڕەشە لە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد دەکات

Yariga App

یاریگا
ئێریک کانتۆنا، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد هەڕەشە لە بەرپرسانی یانەکەی پێشووی دەکات، ئەگەر ناوی یاریگای یانەکەیان بگۆڕن، هەرگیز پاڵپشتی ئەو یانەیە ناکاتەوە.

یاریزانەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ئاتلێتیک دەڵێت “ بیستومە بەرپرسانی یانەکەمان، دەیانەوێت هاوشێوەی یانەکانی مانچێستەر سیتی و ئارسێنال، ناوی یاریگای ئۆڵدترافۆرد بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بگۆڕن، دەمەوێت بەرپرسانی یانەکە ئاگادار بکەمەوە، ئەگەر ئەم کارە بکەن، هەرگیز پشتگیریان ناکەمەوە “.

کانتۆنا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت جارێکیان ناوی یاریگای ئارسێناڵیان لێ پرسیم، بەڵام نەمزانی ناوەکەی چیە.

Back to top button