ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
رافایل لیاو دڵی هاندەرانی گەنەرز خۆشدەکات

یاریگا-داهاتووی رافایل لیاو بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و نوێترین لێدوانیشی بە دڵی هاندەرانی ئارسناڵە.
ئەستێرە دیارەکەی میلان تەنها ١٨ مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و تازەی نەکردووەتەوە، سەبارەت بە داهاتووشی بۆ ئاڕ پی دی ئەفریقا وتی “بەڵێ لە داهاتوودا دەمەوێت لە خولێکی دیکە یاری بکەم بەڵام لە ئێستادا یاریزانی میلانم و سەرنجم تەنها لەسەر ئەو یانەیە.
سەبارەت بە بژاردەکانی پریمەرلیگ و گرنگیدان پێی لەلایەن یانەکانی چێڵسی و ئارسناڵەوە، وتی ” ئەم ساڵ سەیری زۆر یاری دەکەم، حەزم بە شێوازی یاریکردنی ئارسناڵە و ئەوان تیمێکی زۆر باشن”.
لیاو بەشداری جامی جیهانی بوو لەگەڵ پۆرتوگال بەڵام وەکو پێویست هەلی پێنەدرا و وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری پێدەکرا.