ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
چێڵسی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارێک ئامادە دەکات

یاریگا-یانەی چێڵسی لەندەنی ئامادەن بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی بێنوا بادیاشیلی بەرگریکاری مۆناکۆ خەرج بکەن.
بلوز لەم وەرزەدا کێشەی هێڵی بەرگری هەیە سەرەڕای گواستنەوەی فۆفانا، ئێستا بەرگریکارە تازەکەیان تووشی پێکان هاتووە و یانەکەش بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، چێڵسی کار لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە لاوەکەی مۆناکۆ دەکەن و ئامادەن ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بدەنە مۆناکۆ لە پێناو گواستنەوەی دا.
بێنوا دەرچووی ئەکادیمیای مۆناکۆیە و سەرەڕای بچووکی تەمەنی تا ئێستا ١٣٥ یاری بۆ تیمی یەکەمی مۆناکۆ ئەنجامداوە.
ئامانجی دووهەمی بلوز جۆسکۆ گڤاردیۆلی ئەستێرەی کرواتیا و لایپزیگە بەڵام ئەمەیان ئاسان نابێت و نرخیشی سەروو ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە.