Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان گۆڵپارێزێک بۆ جێگەی ماینان دەدۆزێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان گۆڵپارێزێکی کردووەتە ئامانج بۆ جێگرتنەوەی مایک ماینانی ئەستێرەی تیمەکەی.

نوێترین هەواڵەکان لە ئیتاڵیاوە ئاماژە بەوە دەکەن پێکانەکەی ماینان درێژخایەنە و بەمزووانە ناگەڕێتەوە، بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، میلان گولیێلمۆ ڤیکاریۆی گۆڵپارێزی ئیپۆلی دەستنیشانکردووە تاوەکو لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە.

ڤیکاریۆ بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی دادەنرێت و ئیمپۆلی گواستنەوەکەی لە کالیارییەوە لە خواستنەوە گۆڕی بۆ هەمیشەیی بەرامبەر بە ٨.٥ ملیۆن یۆرۆ. بەگووتەی سەرچاوەکەش نرخی ئێستای لە دەوروبەری ١٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

میلانی هەڵگری ناسناوەکە هێشتا چانسی پارێزگاریکردن لە جامی سکودێتۆی هەیە بەڵام ئاسان نابێت و هەشت خاڵ لەدوای ناپۆلییەوەن.

Back to top button