ئیسپانیا
بارسێلۆنا ڕەتیكردەوە دەستبەرداری دوو یاریزانی ببێت
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری دوو یاریزانی یانەكە کە بریتین لە هیکتۆر بێلێرین و فرانک كیسێ نابێت.
زۆرێك لە هەواڵەکان ئاشكرایانكردبوو کە كیسێ و بێلێرین لە مانگی یەکی داهاتوودا یانە کەتەلۆنییەکە بەجی دەهێڵن بەهۆی بەشدارینەکردنیان لەگەڵ یانەكە بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز.
بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا بە لێدوانێك ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و ووتی: هیچ نیازێكمان نیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری كیسێ و بیلیرین بین.
هەروەها ووتیشی: ئێمە دڵنیاین كە ئەو دوو یاریزانە زۆر گرنگن بۆ یانەكەمان لە نیوەی دووەمی وەرزدا.
هاوینی ڕابردوو كیسێ لە ئەی سی میلانەوە و بیلیرین لە ئەرسیناڵەوە پەیوەندیان بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد.