Loading...
ئه‌مریکا

دۆخی تەندروستی پێلێ بەرەو خراپتر دەڕوات

Yariga App

نەخۆشخانەی ئەلبێرت ئیی رایدەگەیەنێت دۆخی تەندروستی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی بەرەو خراپتر دەڕوات و شێرپەنجەکەی تەشەنەی سەندووە.

پارساڵ راگەیەندرا پێلێی ٨٢ ساڵ تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە،  چەند جارێک لەوکاتەوە  نێردراوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام  ئەمجارەیان پێناچێت گەڕانەوەی تێدابێت پاش ئەوەی لە بەیاننامەی نەخۆشخانەکەدا راگەیەندرا شێرپەنجەکەی پێلێ بە تەواوی تەشەنەی سەندووە و کێشەی بۆ دڵ و گورچیلەشی دروست کردووە.

کێلی کچی پێلێش لە ئینستاگرام رایگەیاندبوو ئەوان ئەم سەری ساڵە لە نەخۆشخانە بەسەردەبن پاش راوێژکردن لەگەڵ پزیشکەکان دا.

پێلێ تاکە یاریزانی مێژووە بتوانێت سێ ناسناوی جامی جیهانی بباتەوە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیلە لە پاڵ نێیمار دا بە ٧٧ گۆڵ.

Back to top button