ئەرژەنتین و مێسی خەونە گەورەکەیان بەدەستهێنا و بوونە پاڵەوانی جیهان

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بوونە براوەی جامی جیهانی قەتەڕ پاش یارییەکی مێژوویی بەرامبەر فەڕەنسا.
لیۆ مێسی لە کۆتا یاری نێودەوڵەتیدا دەرفەتی ئەوەی لەبەردەم دابوو ببێتە خاوەنی کۆتا ناسناو کە بەدەستی نەهێنابوو لە ژیانی وەرزشیدا و سەرەنجامیش بەو ئاوەتەی گەیشت.
ئەرژەنتین بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و لە نیوەی یەکەم دوو گۆڵی تۆمارکرد لە رێگەی مێسی (لێدانی سزا) و دی ماریا، لە خولەکی ٨٠ و ٨١دا، کایلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی دوای یەکی تۆمارکرد (یەکێکیان بە لێدانی سزا) و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
پاشان لە نیوەی زیادکراو و ئێمباپێ و مێسی دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و یارییەکە ٣-٣ کۆتایی پێهات. لە میانەی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، ئەرژەنتین ٤-٢ شکستی بە فەڕەنسا هێنا و بۆ سێهەم جار بوونە پاڵەوانی جامەکە.
لێرە گۆڵەکان و دیمەنەکانی یارییەکە ببینن : https://yariga.net/category/videogoal/