مۆندیال
سکالۆنی چاوی لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی ٤٤ ساڵییە
لیۆنێل سکالۆنی لە باری بردنەوەی جامی جیهانیدا دەتوانێت ببێتە خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی ئەو پاڵەوانێتییە.
ئەمڕۆ ئەرژەنتین و فەڕەنسا لە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەیەک دەگەن، راهێنەرەکەی تانگۆ توانیوییەتی ئەو وڵاتە بگەیەنێتە یاری کۆتایی لە کاتێکدا تەمەنی تەنها ٤٤ ساڵە.
سکالۆنی لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە لاوترین راهێنەرە بتوانێت تیمەکەی بگەیەنێتە کۆتایی مۆندیاڵ و ئەوکات روودی ڤۆلەری ئەڵمانی ئەنجامیدا.
لەباری بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکەش دەبێتە لاوترین راهێنەر لە ساڵی ١٩٧٨ ـەوە کە ئەو ناسناوە بەدەست بهێنیت. ئەوکات لویس مینۆیتی ئەنجامیدا هەر لەگەڵ ئەرژەنتین لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا، کاتێک ٣-١ شکستییان بە هۆڵەندا هێنا.