مۆندیال
دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر مەغریب كرواتیا چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد
یاریگا-
هەڵبژاردەی كرواتیا توانی پلەی سێیەمی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەدەست بهێنێت.
هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و مەغریب لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و كرواتیەكان توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە ببەنەوە.
دوای بەدەستهێنانی مەدالیای برۆنزی كرواتیەكان سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی سێیەم مەدالیا لە جامی جیهانیدا دوای تەنها لە شەش بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتیەكەدا.
هەڵبژاردەی كرواتیا توانی مەدالیای بڕۆنزی لە مۆندیالی 1998 بەدەستبهێنێت دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا ، هەروەها توانیان مەدالیای زیو بەدەستبهێنن لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا دوای شكستەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا.
هەروەها لە كۆتا 14 یاریاندا لە جامی جیهانی هەڵبژاردەی كرواتیا تەنها دوو یاری تووشی شكست هاتووە.