ئیتاڵیا
گاتوسۆ: میهایلۆڤیج نایەوێت بۆ مردنی بگرین

جینارۆ گاتوسۆ باسی کۆچی دوایی سینیسا میهایلۆڤیجی هاوڕێی و هاوپیشەیی دەکات.
دوێنێ راگەیەندرا راهێنەرەکەی پێشووی بۆلۆنیا، سامپەدۆریا، میلان و چەندین یانەی دیکە کۆچی دوایی کرد. گاتوسۆ ئەمڕۆ وتی “دەتوانم بە شانازییەوە بڵێم کە میهایلۆڤیج هاوڕێم بوو، رێزێکی دوولایەنە ئێمەی کۆکردبووەوە هەرچەندە هاوتیم نەبووین. پێم وایە ئەو نایەوێت ئەمڕۆ بگریین بۆ مردنی چونکە ئەو ئەوەی نەدەویست بەڵکو پێویستە نیشانی بدەین کە کەسێکی چەند بەڕێز بوو. نیشاندانی رێز بە یادکردنەوەی ئەوە دەبێت کە فێری کردنیش ئەویش خۆشەویستی و گرنگیدان بە خێزان و چواردەورەکەی. سوپاس بۆ هەمووشتێک سینیسا”.
میهایلۆڤیج ناسنامەی یوگۆسلاڤیایە و جگە لە راهێنەرایەتی، وەکو یاریزانیش یاری بۆ یانەکانی رۆما، سامپەدۆریا، لازیۆ و ئینتەرمیلان کردووە.