یاریگا-کێشەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا قوڵتر دەبێتەوە بەر لە یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەڕ.
هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، گوایە دیدیە دیشامب رێگربووە لەوەی کەریم بەنزیمە بگەڕێتەوە مەشقەکانی فەڕەنسا لە قۆناغی یەکلاکەرەوەدا، سەرەڕای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، شەوی رابردووش ئەو یاریزانە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیبووی “گرنگی پێ نادەم!”.
ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاند، بەنزیمە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە بانگهێشتکراوە تاوەکو وەکو پاڵشتی لە یاری کۆتایی ئامادەبێت و هەروەها کێشەکانی کۆتایی پێبێت بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردووەتەوە گەشت بکات بۆ قەتەڕ.
سبەینێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو فەڕەنسا و ئەرژەنتین لە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەیەک دەگەن.