ئهوروپا
رۆناڵدۆ ئامادەیە بە پارەیەکی کەم بگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئامادەیە لە پێناو گەڕانەوە بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، مووچەیەکی کەم وەربگرێت.
تۆماس گۆنزالێس رۆژنامەنوسی ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، یاریزانە پۆرتوگالیەکە ئامادەیە بە پارەیەکی زۆر کەم بگەڕێتەوە، بەڵام کارگێری یانەکە لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر پێکهاتەکەیان نابێت، بۆیە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە رەتدەکەنەوە.
رۆناڵدۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2022، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە و، تاوەکو ئێستا بێ یانەیە.