یاریگا-خۆرخی مێندێز بریکاری کارەکانی خۆزێ مۆرینهۆ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال تاوەکو راهێنەرە بە ئەزموونەکە ببێتە جێگرەوەی فێرناندۆ سانتۆس.
بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، راهێنەرەکەی ئێستای رۆما بە ئاسانی دەستبەرداری یانەکەی نابێت و ئەرکی گورگەکانی پایتەخی پێ خۆشە هەر بۆیە بە ئاسانی ئەو ئەرکە وەرناگرێت و رەنگە رێککەوتنەکەش بە جۆرێک بێت ناوبراو لە شەش مانگ یاخود ١٢ مانگی رابردوودا پەیوەندی بە پۆرتوگالەوە بکات.
هاوکات رۆما و مۆرینهۆ لە ئێستادا لە پۆرتوگالن بۆ یەکەیەکی مەشق و ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر کادێزی ئیسپانی یاری دەکەن.
پۆرتوگال بڕیاری دوورخستنەوەی فێرناندۆ سانتۆسی دا، پاش ئەوەی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بەرامبەر مەغریب لە قۆناغی هەشت دۆڕان و ماڵئاواییان لە جامی جیهانی کرد.