مۆندیال

هۆگۆ لۆرێس ژمارەیەكی مانوێل نۆیەری یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا-

هۆگۆ لۆرێس گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ژمارەیەكی مانوێل نۆیەری ئەڵمانی یەكسان كردەوە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بە بەشداریكردنی بەرامبەر مەغریب هۆگۆ لۆرێس بوو بە یەكەم گۆڵپارێز كە زۆرترین یاری ئەنجام بدات لە جامی جیهانی بە یەكسانی لەگەڵ مانوێل نۆیەر.

لۆرێس كۆی یاریەكانی كە بەشداری كردبێت لە جامی جیهانی بۆ 19 یاری بەرز كردەوە و بەوەش لەگەڵ نۆیەر یەكسان بوویەوە و پێش كلاودیۆ تاڤارێل كەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button