Loading...
ئیتاڵیا

ئیبرا: لیاو لە میلان دەمێنێتەوە

Yariga App

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دڵنیایی دەداتە هاندەرانی ئەیسی میلان کە وا رافایل لیاو لە یانەکە دەمێنێتەوە.

ئیبرا بەهۆی پێکان لە تەواوی ئەم وەرزەدا یاری نەکردووە و وادەی گەڕانەوەشی دیار نیە، بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یاریزانە لاوەکانی رۆسۆنێری هەیە و ئەمڕۆش وتی “لیاو خۆیشی تا ئێستا نازانێت چەند یاریزانێکی بەتوانایە، ژینگەی میلان زۆر گونجاوە بۆ گەشەسەندنی ئەو، یاریزانێکی زۆر باشترە لەو کاتەی هاتە ئێرە، لای ئێمە زۆر گرنگە و دەشمێنێتەوە لەگەڵمان”.

زڵاتان لەو دیمانەیەدا لەگەڵ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، باسی گەڕانەوەی خۆی کرد و وتی “من باشم و رۆژ بە رۆژ باشتریش دەبم، دوای رێنماییەکان دەکەوم. میلان بیری ئیبرا دەکات بەڵام پێچەوانەکەشی راستە و منیش بیری میلان دەکەم. کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ گەڕانەوەم، من پسپۆڕی پێکانەکانم و دەزانم ناکرێت کاتی لەسەر دابنێم، جاران دەمگوت لە یەکەم یاری بەشداردەبم بەڵام ئێستا زیاتر پێگەیشتووم و دەزانم ئەوکاتە یاری دەکەم کە لە توانام دا هەیە”.

زڵاتان تەمەنی گەیشتووەتە ٤١ ساڵ و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت. ئەگەرێکی زۆر هەیە پاش ئەوە واز لە یاریکردن بهێنێت.

Back to top button