ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
رۆما و یۆڤی یاریزانێکی ریاڵ مەدریدیان دەوێت

یانەکانی رۆما و یوڤێنتۆس چاویان لەوەیە ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بگەڕێننەوە خولی ئیتاڵی.
بەرگریکارەکەی باڵی راست وەرزی رابردووی بە خواستن لە فیۆرەنتینا بەسەربرد بەڵام هاوینی رابردوو گەڕایەوە مەدرید .
ناوبراو لەم وەرزەدا بەشداری لە هیچ یارییەکی یانەکەدا نەکردووە و ئەگەری ئەوە بەهێزە لە گواستنەوەی زستانەدا مێرەنگی جێبهێڵێت. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، هەردوو یانەی رۆما و یوڤێنتۆس چاوییان لە یاریزانە بەڵام رۆما نزیکترە چونکە چانسی یاریکردنی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی گورگەکان زیاترە.
بەگووتەی سەرچاوەکە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆیشتنی ئۆدریۆزۆلا بە خواستن دەبێت بۆ وەرزێک و رۆما دواتر مافی کڕینەوەی هەمیشەیی دەبێت بەرامبەر بە ٨-١٠ ملیۆن یۆرۆ.