ڤینیسیوس جونیۆرز یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بێدەنگی شکاند پاش دۆڕانەکەی شەوی رابردووییان و پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەدوای ماڵئاوایی بەڕازیل لە جامی جیهانی، زۆرینەی یاریزانانی سامبا، هیچ چالاکییەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان نەبوو، تاوەکو کەمێک لەومەوبەر ڤینیسیوس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
“گریام لەناو یاریگا، گریام لە ژووری خۆگۆڕین، بەتەنها گرییام لەناو فڕۆکە، گرییام لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، وە هەمیشە دەگریم کە بیر لەوە دەکەمەوە چەند نزیک بووین لە سەرکەوتن.. ناخۆشترین رۆژی ژیانم بوو زۆۆر دڵتەنگم. چەند جارێک ئەمەم نوسییەوە و سڕیمەوە چونکە هیچ ووشەیەک ناتوانێت نائومێدی و دڵتەنگیم دەرببڕێ، تەنها فرمێسکەکان ئەمێننەوە. زەردەخەنەم لێ ون بووە و کاتێکی زۆری دەوێت تا دووبارە دەیدۆزمەوە. بەڵام من تۆپی پێم خۆشدەوێت و دەرفەتی دیکەم پێدەدات تاوەکو بەڕازیل بگەیەنمە ئەو شوێنەی شایستەیەتی ئەویش لوتکەیە. پلانی خودا گەورەترا لە پلانەکانی ئێمە و بەهێزتر دەگەڕێینەوە.
بەڕازیل، هەزاران داوای لێبوردن. ئێمە شکستمان هێنا و نائومێدمان کردن.. سوپاس بۆ خۆشەویستی و هیواکانتان، ئێوە ئازادران!!! بەڕازیلێکی یەکگرتوو مۆندیالی ٢٠٢٦ داگیردەکات، ئەمەتان بیربێت”.