ئه‌مریکامۆندیال

ئەلڤێز داوا لە نێیمار دەکات واز لە یاریکردن بۆ بەڕازیل نەهێنێت

Yariga App

دانی ئەلڤێز دەڵێت هێشتا بەڕازیل پێویستی بە نێیمارە و هیوادارە بەردەوام بێت لە یاریکردن.

نێیمار و بەڕازیل لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا لە قۆناغی هەشتی جامی جیهانی بەرامبەر کرواتیا کرانە دەرەوە،پاش یارییەکەش دەنگۆی ئەوە هەبوو نێیمار بەیەکجاری واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت.

دانی ئەلڤێزی ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەکە هیوای خواست ئەوە روونەدات و وتی “ئەمە کۆتا جامی جیهانی بوو بۆ من بەڵام بۆ نێیمار هێشتا زووە، ئەو یاریزانێکی مەزنە و تۆپی پێی بەڕازیل پێویستی پێیەتی”.

بەڕازیل بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دۆڕا و نێیمار هیچ لێدانێکی جێبەجێ نەکرد بە هۆکاری ئەوەی بڕیار وابوو کۆتا لێدان جێبەجێ بکات بەڵام لەدەستدانی دوو لێدانی سزا لەلایەن رۆدریگۆ و مارکینیۆسە هەرزوو  لێدانەکانی لە بەرژەوەندی کرواتیا یەکلاکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button