یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەی دژی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین کردەوە پاش رووداوەکانی یاری نێوان ئەو وڵاتە و هۆڵەندا.
ئەرژەنتین بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین بەڵام چەندین جار شەڕ و ئاژاوە و رووبەرووبونەوەی ناوبژیوان بوونە هۆی وەستانی یارییەکە.
فیفا رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە دەکەن لەوەی بزانن کە ئایا ئەرژەنتین ماددەی ١٢ی شکاندووە تایبەت بە رەفتاری یاریزانان و ستاف، وە هەروەها ماددەی ١٦ تایبەت بە ئاژاوە و ئاسایشی یاریگا.
جگە لەوەش، لیۆ مێسی ئەگەری سزادانی هەیە بەهۆی رەخنە گرتن لە فیفا و ناوبژیوانی یارییەکە.
لە لایەنی بەرامبەر، هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بە شکاندنی ماددەی ١٢ تۆمەتبارە بەڵام بەهۆی ماڵئاواییکردن هیچ سزایەک لە جامی جیهانی نایانگرێتەوە.