یاریگا-فرانک هاپنەر خەزووری دەیڤد ئالابای یاریزانی ریاڵ مەدرید یەکێکە لەو ٢٥ کەسەی دەستگیرکران پاش هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتی ئەڵمانیا.
هاپنەر هاوکات شێفێکی بەناوبانگە لە ئەڵمانیا ، بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد ناوبراو یەکێک بووە لە کەسایەتییە باڵاکانی باڵی سەربازی گروپی کودەتاکە.
دوێنێ لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا، لە ئەڵمانیا هەوڵی کودەتا دراوە و باڵێکی چەپڕەوی نیمچە نازی بەنیازبوون راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا لەناو ببەن و سیستەمی دیموکراتی لە ئەڵمانیا کۆتایی پێبهێنن، لەبری ئەوە هێنری سیانزەهەم لە خێزانی شاهانە بکەنە دەسەڵاتدار و سیستەمی شاهانەیی بگەڕێننەوە.هێنری تەمەنی ٧١ ساڵە و ناسناوی فەرمییە شازادەی ریوسە.