ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەگەڵ ئاندریک گەیشتە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ئاندریک یاریزانە لاوەکەی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی گەیشتە رێکەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە گەیشتە رێکەوتن، لەسەر گواستنەوەی بەهرەدارە 16 ساڵانەکە و، بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 12 ملیۆن یۆرۆ وەکو باج، بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکات.

ئاندریک لە ساڵی 2024 دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ، دەتوانێت یاری بۆ تیپی یەکەمی ریال مەدرید بکات.

Back to top button