ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهمۆندیال
میلان هەوڵەکانی بۆ زیاش چڕدەکاتەوە
ئەیسی میلان بەمزووانە بەفەرمی گرێبەستێک ئاڕاستەی چێڵسی دەکات بۆ گواستنەوەی حەکیم زیاش.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو رۆسۆنێری لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە بدات، بەڵام پاش ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب لە جامی جیهانیدا، ئەو یانەیە هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە.
بەگوێرەی گازیتا، میلان هەوڵ دەدات بە خواستن بۆ وەرزێک بیگوازێتەوە لەگەڵ مافی کڕینەوەی هەمیشەیی بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ. خودی یاریزانەکەش دەیەوێت رووبکاتە یانە ئیتاڵییەکە لە پێناو دەرفەتی زیاتری یاری کردن و هەروەها ئامادەیە بە موچەیەکی کەمتر رازی ببێت لەوەی چێڵسی.
زیاش ئێستا ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ لە بلوز وەردەگرێت، بەڵام ئامادەیە بە موچەکەی میلان رازی ببێت کە لە دەورووبەری چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێت.