کوردستان

گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد

لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022 چوار یاری ئەنجامدرا و یانەی سەیدسادق سەرکەوتنێکی گرینگی تۆمار کرد و شێروانەش بەردەوامە لە سەر ئەنجامە خراپەکانی.

لە نێو یاریگای سۆران هەر دوو یانەی زاخۆ و سۆران ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 1 _ 0 یاریەکەی بردەوە و سۆرانی لە بەردەم هاندەرانی تووشی شکست کرد، گۆڵەکەش یاریزان ( هاروون نیعمەت ) تۆماری کرد.

لە کەلار و لە یاریەکی بەهێزدا یانەی شێروانە میوانداری یانەی ئاکرێی کرد، شێروانە بەردەوامە لە سەر ئەنجامە خراپەکانی و ئەمجارەش بە ئەنجامی 2 _ 0 یاریەکەی بە ئاکرێ دۆڕاند، گۆڵەکانی ئاکرێ یاریزان (ئەرکان مەنسوڕ) تۆماری کردن

یانەی سەیدسادق لە بەردەم هاندەرانیدا سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا و لە پێشمەرگەی خاوەن ڕیزبەندی دووەمی بردەوە، سەیدسادق بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ پێشمەرگەی هەولێری تووشی شکست کرد، هەر دوو گۆڵەکەش یاریزان( بەڵێن فایەق) تۆماری کرد و گۆڵی یانەی پێشمەرگەی هەولێریش یاریزان ( گەیلان لوقمان ) تۆماری کرد.

لە کۆتا یاری ئەمڕۆدا یانەی هەندرێن بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی چەمچەماڵی بردەوە و جارێکی تر هەندرێن گەڕایەوە ڕێرەوی سەرکەوتنەکانی، تاکە گۆڵی یایەکەش یاریزان ( حوسێن فەیسەڵ ) تۆماری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button