مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی هەشتەم بۆ قۆناغی 16

Yariga App

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كۆمەڵەی حەوتەم و هەشتەم كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی هەشتەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی پورتوگال، غانا، كۆریای باشوور و ئۆرۆگوای، پورتوگال لە ڕیزبەندی یەكەم دێت بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و غانا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لەپلەی دووەم دێت كۆریا و ئۆرۆگوایش لە ڕیزبەندی سێیەم و چوارەم دێن بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ.

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی هەشتەم:

پورتوگال: سەركەوتووە و پێوویستی بە یەكسان بوونە تا بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی بگاتە قۆناغی داهاتوو.

غانا: پێوویستی بە بردنەوەیە یان یەكسان بوون بە مەرجێك كۆریا لە پورتوگال بباتەوە یان یەكسان بێت، یان بردنەوەی كۆریا بەمەرجێك جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی غانا بێت.

ئۆرۆگوای: دەبێت لە غانا بباتەوە بە مەرجێك كۆریا بە پورتوگال بدۆڕێت یان یەكسان بێت یان بردنەوەی كۆریا بە مەرجێك جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی ئۆرۆگوای بێت.

كۆریا: بردنەوەی لە پورتوگال بە مەرجێك غانا بە ئۆرۆگوای بدۆڕێت و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی كۆریا بێت، یان بردنەوەی لە پورتوگال و یەكسان بوونی غانا و ئۆرۆگوای و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی كۆریا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button