مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی حەوتەم بۆ قۆناغی 16

Yariga App

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كۆمەڵەی حەوتەم و هەشتەم كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی حەوتەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی بەڕازیل، سویسرا، كامیرۆن و سڕبیا، بەڕازیل بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و هەڵبژاردەی سویسرا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لەپلەی دووەم دێت هەردوو هەڵبژاردەی كامیرۆن و سڕبیا بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەكە دێن.

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی حەوتەم:

بەڕازیل: بەفەرمی سەركەوتووە بۆ قۆناغی داهاتوو، پێوویستی بە یەكسان بوونە تا بە یەكەمی سەر بكەوێت.

سویسرا: بردنەوە یان یەكسان بوون بە مەرجێك كامیرۆن بدۆڕێت یان یەكسان بێت یان كامیرۆن بدۆڕێت و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی سویسرا بێت.

سڕبیا: بردنەوە بە مەرجێك بەڕازیل لە كامیرۆن بباتەوە یان یەكسان بێت، یان بردنەوەی كامیرۆن لە بەڕازیل بە مەرجێك جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

كامیرۆن: بردنەوە لە بەڕازیل بە مەرجێك سڕبیا لە سویسرا بباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی كامیرۆن بێت، یان سویسرا و سڕبیا یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button