کوردستان

ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/12/2022 گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد، سێ یاری بە یەکسان بوون کۆتایی هات و یانەی سۆرانیش سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

لە پیرمام و لە یاریگای تایبەت بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر هەر دوو یانەی پێشمەرگە و دەربەندیخان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یاریەکەش بە ئەنجامی 0 _ 0 کۆتایی هات و جارێکی تر دەربەندیخان ڕێگای سەرکەوتنی نەدۆزیەوە.

لە یاریگای ئاکرێ هەر دوو یانەی ئاکرێ و سۆران بەیەک گەیشتن، لە خولەکی 1 کە خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بوو یانەی سۆران گۆڵی تۆمار کردوو بەم تاکە گۆڵەش سەرکەوتنی بە دەستهێنا، ئاکرێ لە خولەکی 94 لێدانی سزای لە دەستدا.؟

یانەی چەمچەماڵ دوای ئەنجامدانی یەکەم یاری لە یاریگای خۆی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ یانەی دهۆک یەکسان بوو.

یاریگای دووەمی زاخۆش بووە شوێنی بەیەک گەیشتنی هەر دوو یانەی زاخۆ و برایەتی ، یاریەکەش بە ئەنجامی 1 _ 1 بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button