باشترینەکانی مانگی ڕابردوو لە خولی نایابی کوردستان دیاریکران
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ماوەی دوو وەرزە باشترینەکانی مانگ دیاری دەکات و خەڵاتیان پێدەدات، باشترینەکان پێکهاتووە لە ( باشترین ڕاهێنەر ، باشترین یاریزان ، باشترین گۆڵپارێز ) کە بەدەنگی 15 ڕاهێنەرەکەی نایاب و15 کاپتنەکەی یانە نایابەکانی کوردستان و 26 دەزگای ڕاگەیاندن کە ڕووماڵی خولی نایابی کوردستان دەکەن.
بۆ مانگی یازدە باشترینەکان پێکهاتبوون لە باشترین ڕاهێنەر ( سرود غازی ) لە یانەی شەقڵاوە کە لە کۆی چوار یاریدا لەو مانگە سێ سەرکەوتن و بەرامبەر بوونێکی بەدەستهێنا بوو، ڕاهێنەری ناوبراو 30 دەنگی بە دەستهێنا لە کۆی 56 دەنگی دەنگدەران.
بە کۆکردنەوەی 11 دەنگ باشترین یاریزان ( ڕێزدار وەلی ) بوو لە یانەی سۆران کە لەو مانگەدا ڕۆڵێکی باشی هەبوو لەگەڵ یانەکەی و توانی سێ گۆڵیش تۆمار بکات
هەر یەک لە گۆڵپارێزان ( نیما عەزیز ) لە یانەی سەیدسادق و (عەبدوڵا حەمەد ) لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی 12 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێز بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانکران.