شەوی رابردوو گەڕێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی بەڕێوەچوون و تا ئێستا چوار نیوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ یەکلابوونەتەوە.
ئەرژەنتین بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە پۆڵەندا هێنا و بەوەش بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت و مەکسیکیش شکستی بە سعودیە هێنا بەڵام بە جیاوازی گۆڵ ماڵئاوایی کرد و پۆڵەندا کۆمەڵەی سێهەم بوو.
ئەو یارییانەی قۆناغی ١٦ کە یەکلابوونەتەوە بەم جۆرە دەبێت:
٣-١٢:
کاتژمێر ٦:٠٠ : هۆڵەندا – ئەمریکا
کاتژمێر ١٠:٠٠: ئەرژەنتین – ئوستراڵیا
٤-١٢
کاتژمێر٦:٠٠ : فەڕەنسا – پۆڵەندا
کاتژمێر ١٠: ئینگلتەرا – سەنیگال