مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی یەكەم بۆ قۆناغی 16

Yariga App

یاریگا

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

‎وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كۆمەڵەی یەكەم و دووەم ( A , B ) كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

‎كۆمەڵەی یەكەم پێك دێت لە هەڵبژاردەكانی قەتەڕ، هۆڵەندا ، سەنیگال و ئیكوادۆر، هۆڵەندا و ئیكوادۆر بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەكەم و دووەمن و سەنیگال بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمە و قەتەڕی خاوەن ماڵیش بە سفر خاڵ لە پلەی چوارەمە.

‎ئەگەرەكانی سەركەوتنی كۆمەڵەی یەكەم:

هۆڵەندا: بە بردنەوە یاخود یەكسان بوون یان شكستهێنانی بە مەرجێك ئیكوادۆر لە سەنیگال بباتەوە یان یەكسان بن، لە ئەگەری بردنەوەی سەنیگالیشدا بە جیاوازی گۆڵی كەمتر ئەوا هۆڵەندا دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

– ئیكوادۆر: بردنەوە یان یەكسان بوون یان شكستهێنانی بە مەرجێك قەتەڕ لە هۆڵەندا بباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت ئەوا دەگەنە قۆناغی داهاتوو.

– سەنیگال: بردنەوە ڕاستەوخۆ دەیگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو، یان یەكسان بوونی بە مەرجێك هۆڵەندا شكست بهێنێت و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

– قەتەڕ: بە فەرمی مالئاوایی كردووە لە پاڵەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button