مۆندیال
ڤان گال داوا دەکات رێز لە هۆڵەندا بگیرێت
لویس ڤان گال راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا داوا دەکات رێزی تیمەکەی بگیرێت.
ئەم لێدوانەی ڤان گال پاش ئەوە هات ئەو هەڵبژاردەیە رووبەرووی رەخنە بووەتەوە بەهۆی ناجێگیری ئاستی لە جامی جیهانی دا. ڤان گال ئەمڕۆ وتی” لە رەخنەکان تێدەگەم بەڵام ١٧ یارییە نەدۆڕاوین و ژمارەی ئەو گۆڵانەی تۆماری دەکەین زۆر زیاترە لەوەی لێمان تۆمار دەکرێت هەر بۆیە پێویستە زیاتر رێزمان لێبگیرێت، پاشان ئێمە هەرگیز نەمان وتووە دەتوانین ببینە پاڵەوانی مۆندیال و تەنها وتوومانە دەرفەتی ئەوەمان هەیە، چونکە بۆ ئەوەی ببیتە پاڵەوان دەبێت توانای ئەوەت هەبێت لە هەموو بەرامبەرێک ببەیتەوە”.
هۆڵەندا لە یەکەم یاری کۆمەڵەکەیدا توانی لە سەنیگال بباتەوە بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە دووهەم گەڕدا لەگەڵ ئیکوادۆر بەرامبەربوون.