مۆندیال
راهێنەری کامیرۆن: ئۆنانا دەبێت رێزی یاساکان بگرێت
یاریگا-ریگۆبێرت سۆنگ راهێنەری هەڵبژاردەی کامیرۆن باسی رووداوەکەی ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی وڵاتەکەی دەکات.
ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوانیان، ئۆنانا بڕیاریداوە جامی جیهانی جێبهێڵێت، راهێنەرەکەش پاش یارییەکەی ئەمڕۆیان وتی “هێشتا دڵنیانین لەوەی دەمێنێتەوە یاخود نا، پێم وتووە بمێنێتەوە و رێزی یاساکان بگرێت بەڵام بڕیار لای خۆیەتی”.
ئۆنانا لە پێکهاتەی سەرەکی بوو لە یاری یەکەمدا بەڵام بەر لە یارییەکەی سڕبیا دوورخرایەوە و دواتر ئاشکرابوو هۆکارەکەی ناکۆکییە لەگەڵ راهێنەر. بەگوێرەی لێدوانەکانی سۆنگیش هێشتا روون نیە بۆ یاری سێهەم بەرامبەر بەڕازیل دەگەڕێتەوە یاخود کەمپی هەڵبژاردەکەی جێدەهێڵێت.