مۆندیال

رافینها: بەڕازیل شیاوی ئەستێرەیەکی وەک نێیمار نیە

Yariga App

رافینهای هێرشبەری بارسێلۆنا و بەڕازیل هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی وڵاتەکەی لەسەر نێیمار داسیلڤا..

ئەستێرە ناودارەکە، لە یەکەم یاری جامی جیهانی دا تووشی پێکان هات و ئەمەش  وایکرد هاندەران هێرشی بکەنەوە سەر بە هۆکاری ئەوەی هەمیشە لە کاتە گرنگەکان پێکانی هەیە.

رافینها لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە، وێنەیەکی لەگەڵ نێیمار داناوە و نوسراوە “هاندەرانی ئەرژەنتین  وەک خودا مامەڵە لەگەڵ مێسی دەکەن، هاندەرانی پۆرتوگال، رۆناڵدۆ وەک پادشا دەبینن، کەچی بەڕازیلییەکان دڵخۆشن بە پێکانی نێیمار. گەورەترین هەڵەی نێیمار ئەوەیە کە بە بەڕازیلی لە دایک بووە، ئەم وڵاتەی ئێمە شیاوی بەهرە و تۆپی پێی نێیمار نیە”.

ئەستێرەکەی پاریس  بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت تا ئەوساتەی پێککرا و لانیکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکەندا ناگەڕێتەوە یایرکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button