میسی: ئێستا مۆندیال بۆ ئێمە دەست پێدەكات
یاریگا-
لیۆنێل میسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر مەكسیك.
هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مەكسیك ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
لە دوای یاریەكە میسی ووتی: یەکەم یاری بۆ ئێمە زۆر قورس بوو، ئێمە دەمانزانی دەبێت بەم شێوەیە یاری بکەین، یارییەکی ئاڵۆز بوو، مەکسیک یارییەکی باشی ئەنجامدا و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەڕۆشتن دەکات لەگەڵ تۆپەکەدا.
هەروەها ووتیشی: لە گێمی یەکەمدا زۆر بە بەهێزی یاریمان کرد و لە گێمی دووەمدا تۆپمان لەدەستدا تا ساتی گۆڵەکە، دوای ئەوە یارییەکە لە بەرژەوەندی ئێمە گۆڕا.
لە كۆتایشدا ئەفسانەكەی تانگۆ ووتی: زۆر دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە، ئێستا جارێکی تر دەست بە مۆندیال دەکەینەوە، بردنەوەكە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، دوای دۆڕاندنی یەکەم یاری کە تیایدا چەند یاریزانێکی گەنج بەشداریان کرد و یەکەم یاری خۆیان لە مۆندیال ئەنجامدا.