مۆندیال
ڤیدیۆ: کریستیانۆ چی بە کۆستا دەڵێت لەبەر هەڵە کوشندەکەی دوا خولەکی!
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال پاڵپشتی دیگۆ كۆستای گۆڵپارێزی لاوی هەڵبژاردەكەی دەكات دوای ئەو هەڵەیەی ئەنجامیدا لە یاری هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر غانا.
هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و غانا ڕووبەڕووی یەك بونەوە لە میانەی یەكەم یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
لە كۆتا چركەی كاتی زیادكراوی یاریەكە بەهۆی هەڵەیەكی كوشندەی كۆستای گۆڵپارێزەوە هەڵبژاردەی غانا نزیك دەبنەوە لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە.
لە دوای یاریەكە دۆن دەچێتە لای كۆستا و هانی دەدات و پاڵپشتی دەكات دوای ئەو هەڵەیەی ئەنجامیدا.