خووله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: ڤان گال دڵی رۆژنامەنووسێکی لاو خۆش دەکات

Yariga App

لویس ڤان گال باوەش دەکات بە رۆژنامەنووسێکی لاو دا لە کاتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەو راهێنەرە لە جامی جیهانی.

ڤان گال یەکێکە لە بەئەزموونترین راهێنەرەکان لە جامی جیهانی قەتەڕ، لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەو راهێنەرەدا، رۆژنامەنووسێک دەستی هەڵ بڕی بۆ قسەکردن و پاشان وتی “من رۆژنامەنووسێکی لاوم و زۆرنابێت دەستم بەم پیشەیە کردووە، بۆیە هیچ پرسیارێک نیە و تەنها دەمەوێت بڵێم من لە تەمەنی سێ ساڵییە هاندەری تۆم و سەرسامم بە کارەکانت”.

ڤان گال پاشان وتی “ئەمە شتێکی ناوازەیە و زۆر روونادات! بۆیە  دواتر دێم باوەشت دەکەم”.

پاش کۆتایی کۆنگرەکە، ڤان گال چووە لای رۆژنامەنووسەکە و یەکتریان باوەش کرد.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button