ئیسپانیا

راپۆرتی جیڵ مۆنزانۆی ناوبژیوان لەسەر رووداوەکەی دیێگۆ کۆستا

یاریگا-لەو یارییەی ئەتڵەتیکۆ پێویستی بە بردنەوەبوو بۆ هێشتنەوەی هیوای لالیگا بە زیندوویی، دیێگۆ کۆستا بە کارتی سوور لە سەرەتاکاندا کرایە دەرەوە و ئەو هیوایەشی لەگەڵ خۆی لە گۆڕنا.

دەرکردنی کۆستا و توڕەبوونی، دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر هۆکارەکەی. هەرچی  جیڵ مانزانۆی ناوبژیوانی یارییەکەشە لە راپۆرتی دوای یارییەکەدا نوسیویەتی : لە خولەکی ٢٨دا  دیێگۆ کۆستا بە دەنگی بەرز سوکایەتی پێکردم و وتی پیسایی بەسەر دایکت دا دەکەم کە تۆی بووە، دەیکە نەفرەتییەکەت دە*** بۆیە دەرکرا.

لە دوای یارییەکە دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەر وەڵامی ناوبژیوانەکەی دابووەوە و وتی “یاریزانەکانی ئێمە و کۆستا رەتیدەکەنەوە ئەو قسانەکرابێت و نازانین ناوبژیوان لەکوێ هێناویەتی”.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button