یاریگا-دیدیە دیشامب راهێنەری فەڕەنسا هێندەی تر ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی کەریم بەنزیمە.
ئەوە یەکلابووەوە بەنزیمە بەشداری جامی جیهانی ناکات، لەم وەرزەشدا چەند جارێک بەهۆی پێکان دوورکەوتۆتەوە، سەرەتا پێدەچوو پێکانە کۆنەکەی بێت بەڵام دیشامب ئاشکرایکرد بەنزیمە پێکانێکی تازەی هەیە و ئەمڕۆ وتی “بەنزیمە زۆر بە باشی کرد و مەشقی ئەنجامدا بەڵام ئەمە چاوەڕواننەکراو بوو چونکە پەیوەندی بە پێکانە کۆنەکەیەوە نیە، بەداخەوە لە کاتی مەشقەکان دەکرێت هەمووشتێک رووبدات، پێکانەکەی تەنها کولانەوەیەکی سادە نیە بەڵکو ئەو کێشەیەکی هەیە و پێکانێکی تازەشە”.
راهێنەرە کە هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد کە هیچ یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی بانگهێشت ناکەن. کەریم گەڕاوەتەوە مەدرید و چەند رۆژێک پشوو دەدات پاشان چارەسەر وەردەگرێت بۆ چاکبوونەوە.