هێرشی ئەورووپییەکان بۆ سەر قەتەڕ بەردەوامە و فیفاش وەڵام دەداتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جامی جیهانی تا دێت هێرشی میدیا ئەورووپییەکان و کەسایەتییە وەرزشییەکان بۆ سەر قەتەڕ زیاتر دەبێت بە تایبەت رۆژنامەکانی بەریتانیا.
ئەورووپییەکان، قەتەڕ بەوە تۆمەتبار دەکەن کە مافی کرێکارانی پێشیل کردووە و بە هەزاران کرێکار لە کاتی کارکردن لە جامی جیهانی گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەش بە کڕینەوەی یارییەکانی جامی جیهانی و خراپی شوێنی مانەوەی هاندەران و دواکەوتویی یاساکانی ئەو وڵاتە رەخنەیان لێدەگرن وگاڵتەیان پێ دەکەن.
ئەمڕۆش جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بە توندی وەڵامی دانەوە و وتی “ئێمەی ئەوروپییەکان ٣٠٠٠ ساڵە مافی کەمە نەتەوەییەکان پێشێل دەکەین و تا ٣٠٠٠ ساڵی دیکە قەرەبوو بکەینەوە تەواو نابێت، بۆیە باشترە باسی شوێنی تر نەکەین و ئەمە دوو رووییە”.
رەخنە و هێرشەکان زۆر زیاتر بوون کاتێک قەتەڕ رایگەیاند رێگە نادەن خواردنەوەی کحولی لەنێو یاریگاکان و دەرەوەی بخورێتەوە و بە تەواوی قەدەغەیان کرد.