مۆندیال
نەیمار: پاڵێوراوانی بردنەوەی جامی جیهانی ئاشكرا دەكات
یاریگا-
نەیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پاڵێوراوانی بردنەوەی جامی جیهانی ئاشكرا دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تیلیگراف نەیمار ووتی: لە جامی جیهانی شتی چاوەڕواننەكراو ڕوودەدات، هەڵبژاردەیەك كە پێشبینی ناكرێت زۆر دووردەڕوات، كە زۆر كەس باوەڕیان پێ نیە.
هەروەها ووتیشی: من پێموایە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا و ئەرجەنتینن شانبەشانی بەڕازیل پاڵێوراون وتوانای گەشتن بە یاری كۆتاییان هەیە.
لە كۆتایشدا ووتی: جامی جیهانی خەونی گەورەی منە، ئیستاش چانسێكمان لە پێشە و هیوادارین ئەنجامی بدەین.