کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

Yariga App

ئەمڕۆ چوار شەممە 16/11/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی  یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران سەبارەت بە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بڕیار و ڕاساردەکان بەمشێوە بوون :

1-ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی فوتساڵی کچان رۆژی یەکشەممە 20-11-2022 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
تێبینی : نوێنەریان بەنووسراوی فەرمی ئامادەبێت .

2- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ھەندرێن و یانەی دەربەندیخان :
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 7ی تایبەت بەیاریزانان بڕیاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی هەندرێن ژمارە 32 (محمد شێرزاد ) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی رەوشتی ناوەرزشی و نابەجێ بەرامبەر بە دەستەی ناوبژیوانان .
3- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بازیان و یانەی خاک :
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 8ی تایبەت بەکارگێڕی و راهێنەران بڕیاردرا بە راگرتنی یاریدەری راهێنەری یانەی بازیان (مستەفا عمر ) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی رەوشتی ناوەرزشی بەرامبەر بە دەستەی ناوبژیوانان .
4- بەهۆی کەمتەرخەمی یانەی بازیان لە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بڕیاردرا بەپێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بە دووبارە بوونەوەی سزای کارگێڕی و دارایی توندتر دەدرێن .

5- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 7 ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 2ی خولی پلە یەکی کوردستان .

بابەتی زیاتر

Back to top button