گرنگترینمۆندیال

بەپەلە: کریستۆفەر نکونکو لە جامی جیهانی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا-کریستۆفەر نکونکو یەکەم قوربانی پێکانی مەشقەکانی خۆئامادەکارییە بۆ جامی جیهانی و لەو پاڵەوانێتییە دوورخرایەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و چاوەڕوانی زۆری لێدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی لەلایەن کاماڤینگای یاریزانی ریاڵ مەدریدەوە دەپێککرێت.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، نکونکو  بەشداری جامی جیهانی ناکات و دەنێردرێتەوە بۆ ماڵەوە، بەوەش دەچێتە پاڵ چەندین ئەستێرەی دیکەی ئەو هەڵبژاردەیە کە بەهۆی پێکانەوە بێ بەش بوون.

هێشتا روون نیە دیدیە دیشامبی راهێنەر، چ یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی ئەو یاریزانە بانگهێشت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button